عەسائیب ئەهل ئەلحەق: بڕوامان به‌ كه‌سایه‌تى عادل عه‌بدولمه‌هدى هه‌یه‌

هەواڵ / عێراق :: 19/04/2019‌ :: 146‌ جار بینراوە
شا سه‌لمان و عادل عه‌بدولمه‌هدى

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ


 ئەندامى رەوتى سادیقوون، کە سەر بە بزووتنەوەى عەسائیب ئەهل ئەلحەق-ه‌ رایده‌گه‌یه‌نێت: زۆر متمانه‌مان به‌ كه‌سایه‌تى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق هه‌یه‌ و ده‌شڵێت:"پێمانوایە لە پێناو بەرژەوەندى وڵاتەکەمان و سعودییە ئەوەى پێویست بێت دەیکات".

 
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 19ى نیسان، عەبدولئەمیر ئەلدبى، ئەندامى رەوتى سادیقوو كە سەر بە بزووتنەوەى عەسائیب ئەهل ئەلحەق لە لێدوانێکى رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند :"رەوتەکەمان زۆر متمانەى بە کەسایەتى عادل عەبدولمەهدى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق هەیە و پێمانوایە، لەپێناو بەرژەوەندى وڵاتەکەمان و سعودییە ئەوەى پێویستبێت دەیکات".

وتیشى :"رەوتى سادیقوون پشتگیرى لە ئامانجەکانى سەرۆک وەزیرانى عێراق دەکات بۆ گەشەپێدانى بوارى بازرگانى و پیشەسازى و کشتوکاڵى لەگەڵ وڵاتى سعودییە".

به‌یانى چوارشه‌ممه‌ 17ى نیسان، عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق به‌ سه‌ردانێكى ره‌سمى گه‌یشته‌ سعودییه‌، به‌پێى سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵی-یش "به‌نیازه‌ 13 رێككه‌وتنی هاریكاری له‌گه‌ڵ ئەو وڵاتە واژوو بكات له‌ بواره‌كانی: ئابوری، وزه‌، كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی وشكانی نێوان هه‌ردوو وڵات، رێكاره‌كانى ڤیزاى نێوان هه‌ردوو وڵات و پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌ ئازادكراوه‌كانى عێراق له‌ده‌ستى داعش".

وە: ئاکۆ زەنگەنە
پێداچونه‌وه‌: ئاهه‌نگ حسێن



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە