دەوامی سەرجەم فەرمانبەران کەمدەکرێتەوە

هەواڵ / کوردستان :: 19/04/2019‌ :: 27135‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

بەپێی بڕیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان ساڵانە لەمانگی رەمەزاندا دەوامی فەرمانبەران کەمدەکرێتەوە.

 

ساڵانە لە مانگی رەمەزاندا حکومەتی هەرێمی کوردستان بەپێی رێنماییەکانی بڕیار دەدات بە کەمکردنەوەی دەوامی فەرمانبەران بۆ ماوەی یەک کاتژمێر.

 

لەسەر ئەو پرسە نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف (ئەمڕۆ هەینی 19ی نیسانی 2019) بە دواڕۆژی راگەیاند: راستە ساڵانی پێشوو حکومەت ئەو بڕیارەی داوە، بەڵام هێشتا بۆ ئەمساڵ هیچی تازە نییە و ئەو پرسە پەیوەندی بە سەرۆکایەتی حکومەتەوە هەیە و لەکاتی پێویستدا بڕیاری لێدەدات.

 

هاوکات هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی بە دواڕۆژی راگەیاند: حکومەت ساڵانی پێشوو بڕیاری کەمکردنەوەی دەوامی داوە لە مانگی رەمەزاندا، ئەمساڵیش هەر بڕیارێک بدات ئێمە پێوەی پابەند دەبین.

 

ئا: رێباز

بڵاوکردنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure