​یەک رۆژ پشووی رەسمی بۆ سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێم رادەگەیەنرێت

هەواڵ / کوردستانی :: 19/04/2019‌ :: 69881‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

بەپێی خشتەی پشووەکانی هەرێمی کوردستان، سەرەتای مانگی ئایندە لە هەرێم دەکرێتە پشووی رەسمی.

 

بەپێی خشتەی پشووەکان کە لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە پەسەند کراوە و وێنەیەکی لای دواڕۆژە، (رۆژی چوارشەممە 1ی ئایاری 2019) بەبۆنەی جەژنی کرێکارانەوە پشووی رەسمییە لە هەرێمی کوردستان.

 

ئەمە لەکاتێکدایە نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف بە دواڕۆژی راگەیاند: رۆژی یەکشەممە و دووشەممە و سێشەممەی داهاتوو بۆ مەسیحییەکان لە هەرێم دەکرێتە پشووی رەسمی.

 

ئا: رێباز

بڵاوکردنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure