بازرگانێکی مادەی هۆشبەر لەکەرکوک دەستگیرکرا

هەواڵ / کوردستان :: 19/04/2019‌ :: 214‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جەباری

(ئەمڕۆ 19ی نیسانی 2019) هێزە ئەمنییەکانی کەرکوک دەستگیرکردنی بازرگانێکی مادەی هۆشبەریان راگەیاند.


راگەیاندنی لیوای 61ی تایبەت لە ڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ دواڕۆژ ناردوە ئاشکرایکردوە "شەوی رابردوو لەلایەن هیزەکانیانەوە بازرگانێکی مادەی هۆشبەریان لەکەرکوک دەستگیرکردوە".

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو ""لەکاتی دەستگیرکردنی بازرگانەکەدا کۆمەڵێک ماددەی هۆشبەر و کریستاڵی پێگیراوە لەگەڵ ژمارەیەک مۆبایل و چەکێکی کڵاشینکۆف".

پ: چ.ع

بڵاوكردنه‌وه‌: ئاهه‌نگ حسێن



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure