تاوەکو جەژنی رەمەزان چەند مووچە دابەشدەکرێت؟

هەواڵ / کوردستان :: 19/04/2019‌ :: 40354‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم زانیاری دەربارەی دابەشکردنی دوو مووچە لە مانگی رەمەزاندا ئاشکرا کرد.

سەرچاوەکە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە دواڕۆژی راگەیاند: لە رۆژی (23ی نیسانی 2019) دابەشکردنی مووچەی کانونی دووەمی ئەمساڵ کۆتاییدێت و رۆژی (5ی ئایاری 2019) دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی ئەمساڵ دەستپێدەکات.

وتیشی: "بەپێی ئەو پارەیەی کە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بۆ وەزارەتی دارایی تەرخاندەکات لەگەڵ پارەکەی بەغدا دەتوانرێت تا پێش جەژن تەنیا مووچەی مانگی (شوباتی 2019) دابەشبکرێت و وەزارەتی دارایی ناتوانێت لە پێش جەژن مووچەی مانگی ئازاریش دابەشبکات".

ئا: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure