سعودییه‌ میوانداری خولی پانزه‌هه‌مینی لوتكه‌ی گروپی 20 ده‌كات

هەواڵ / ئابوری :: 18/04/2019‌ :: 129‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


 عه‌ره‌بستانی سعودییه‌ ئاشكرایكرد، كه‌ له‌ ( ٢١ و ٢٢ی تشرینی دووه‌می ساڵى ٢٠٢٠ )میواندارێتی خولی ١٥ هه‌مینی كاره‌كانی لوتكه‌ی سه‌ركرده‌كانى گروپى ٢٠ ده‌كات.

 
میواندارێتی ئه‌و لوتكه‌یه‌ش له‌ ریازى پایته‌خت به‌هه‌نگاوێكی گرنگ دادانرێت له‌سه‌ر ئاستی وڵاته‌ عه‌ره‌بیه‌كاندا، چونكه‌ یه‌كه‌مجاره‌ لوتكه‌یه‌كى له‌و شێوه‌یه‌ له‌ وڵاتێكی عه‌ره‌بی به‌رێوه‌ بچێت‌و میوانداری له‌ ٢٠ سه‌ركرده‌ی جیهانی بكرێت كه‌ گوزارشت له‌ به‌هێزترین ئابوورییه‌كانى جیهان ده‌كه‌ن، جگه‌ له‌ به‌شداریكردنی رێكخراوه‌ جیهانی و هه‌رێمایه‌تییه‌كان.


له‌ كارنامه‌ی ئه‌و لوتكه‌یه‌ش، باس له‌ كۆمه‌ڵێك بابه‌تی گرنگ ده‌كات، له‌وانه‌ش پرسی ئابوری و دارایی و كۆمه‌ڵایه‌تی و وزه‌ و ژینگه‌ و كشتوكاڵ و ته‌ندروستی و زۆرێك له‌ بابه‌ته‌كانی دیكه‌.

وه‌: ئاكۆ زه‌نگه‌نه‌
پێداچونه‌وه‌:هـ.ق




  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure