عەبدولمەهدی و محەمەد بن سەلمان کۆبونەوە

هەواڵ / عێراق :: 18/04/2019‌ :: 168‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ

عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و محەمەد بن سەلمان،  جێنشینی سعودیە لە ریازی پایتەختی ئەو وڵاتە کۆبونەوە.

نوسینگەی تایبەتی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە هەردوولا دانیشتنێکی هاوبەشیان ئەنجامداوە بۆ زیادکردنی هەماهەنگی نێوانیان لە گشت بوارەکاندا.

عادل عەبدولمەهدی، دوێنێ بە یاوەری شاندێکی وەزاری و چەند بزنسمانێکی عێراقی گەیشتە سعودیە و 13 رێککەوتننامەی لەگەڵ ئەو وڵاتەدا واژۆکرد له‌ هه‌موو بواره‌كانی ئابوری و وزه‌ و كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی وشكانی نێوان هه‌ردوو وڵات، پێدانی ڤیزای نێوان هه‌ردوو لایان و پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌ ئازادكراوه‌كانى عێراق له‌ده‌ستى داعش.

ئا: چ.ع

بڵاوکردنەوە: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure