کیم جۆنگ ئۆن: پێویستە ئاشتى لە تەواوى نیمچەدوورگەى کۆریا بەرپابکرێت
هەواڵ / جیهان :: 18/04/2019 :: 171 جار بینراوە
سەرۆکانى کۆریاى باشوور و باكور
دواڕۆژ
چوارشەممە ١٧ى نیسان، کیم یۆن تشۆل، وەزیرى یەکێتى کۆریاى باشوور ئاشکرایکرد: وڵاتەکەى رۆڵى کاریگەر دەگێڕێت لە چارەسەرکردنى دۆسیەى ئەتۆمى کۆریاى باکوور و هەوڵدەدات ئاشتى لە تەواوى نیمچە دوورگەى کۆریا بەرپابکات.
بەپێی ئاژانسى (یۆنهاب)ى کۆریاى باشوور، ناوبراو لەکاتى بەشداریکردنى لە کۆڕبەندێکى تایبەت بە پەیوەندییە دوو قوڵییەکانى نێوان کۆریاى باکوور و باشوور لە سیئۆیل وتویهتى: "دواى تێپەڕبوونى ساڵێک بەسەر ئەو لوتکەیەى سەرۆکى هەردوو وڵات بەشداریان تیاکردبوو، رێگایەکى درێژمان لە پێشە بۆ چارەسەرکردنى ئەو کێشانەى لە نێوانى هەردوو وڵاتدا هەیە و پێویستە زاڵبین بەسەر هەموو ئەو بەربەستانەى دێتە سەر رێگامان".
ئەمەش لە کاتێکدایە، کە هەفتەى رابردوو (کیم جونگ ئۆن) سەرۆکى کۆریاى باکوور پەیامێکى بۆ سەرۆکى کۆریاى باشوور (مۆن جاى ئین) ناردبوو، لەبرى ئەوەى رۆڵى ناوبژیوان ببینێت لە نێوان وڵاتەکەى و ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا، دەبوایە وەک حزبێکى لێپرسراو پاڵپشتى لە بەرژەوەندییەکانى هاونیشتیمانییانى کۆریاى باکوورى بکردایە.
وە: ئاکۆ زەنگەنە
پ: ئا.ح
بڵاوکردنەوە: ک. س