سه‌رۆكی پێشووی وڵاتێك فیشه‌كێك به‌خۆیه‌وه‌ ده‌نێت

هەواڵ / جیهان :: 17/04/2019‌ :: 199‌ جار بینراوە
ئالان گارسیا، سه‌رۆكی پێشووی پیرۆ

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

ئالان گارسیا، سه‌رۆكی پێشووی پیرۆ پێش ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن هێزێكی پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستگیربكرێت فیشه‌كێكی به‌ ملی خۆیه‌وه‌ نا و ئێستا براوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ و له‌ ره‌وشێكی ته‌ندروستیی مه‌ترسیداردایه‌.


ئالان گراسیا، به‌ تۆمه‌تی وه‌رگرتنی به‌رتیل له‌ كۆمپانیای ئۆدبرێختی بیناسازیی برازیلی تۆمه‌تباركراوه‌ و ئه‌ویش ئه‌و تۆمەتە ره‌تده‌كاته‌وه‌.

ناوبراو له‌ ساڵانی 1985 - 1990 و پاشان له‌ 2006 - 2011 سه‌رۆكی وڵاتی پێرو بووه‌. 

ئه‌و تۆمه‌ته‌ی رووبه‌ڕووی ناوبراو كراوه‌ته‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ لە خوولی دووه‌می سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌یدا به‌رتیلی له‌ كۆمپانیای ئۆدبرێخت وه‌رگرتووه‌ كه‌ سه‌رقاڵی دروستكردنی میترۆ بووه‌ له‌ ليما،ى پایته‌ختی پیرۆ. كۆمپانیاكه‌ دانی به‌وه‌دا ناوه‌ كه‌ له‌ ساڵی 2004ەوه‌ نزیكه‌ی 30 ملیۆن دۆلار به‌رتیلی به‌ كاربه‌ده‌ستانی ئەو وڵاتە داوه‌، به‌ڵام ئالان گارسیا ئه‌و تۆمه‌تانه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌ و به‌ تۆمه‌تی نه‌یاره‌ سیاسییه‌كانی له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات.

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ پۆلیس ویستی ئالان گارسیا رادەستی یاسا بکات، ناوبراو فیشه‌كێكی به‌ ملی خۆیه‌وه‌ نا و ئێستا له‌ نه‌خۆشخانه‌ له‌ ره‌وشێكی ناجێگیردایه‌.

و: س ر
پ: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە