ناسا گه‌رمبوونی زه‌وی پشتڕاستكرده‌وه‌

هەواڵ / زانست :: 17/04/2019‌ :: 403‌ جار بینراوە
2016 گه‌رمترین ساڵ بووه‌

تاگ :: زانست

دواڕۆژ

لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ له‌لایه‌ن زانایانی ناساوه‌ قه‌تیسبوونی گه‌رمای زه‌ویی پشتڕاستكرده‌وه‌.


لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ له‌ڕێگه‌ی تیشكی ژێر سووره‌وه‌ پله‌ی گه‌رمای رووكاری زه‌ویی له‌ نێوان ساڵانی 2003 تا 2017 پێوانه‌ كردووه‌ و به‌راوردی كردووه‌ به‌ جیاوازی پله‌ی گه‌رمی هه‌وا و بۆیان ده‌ركه‌وت كه‌ ئه‌م دوو كۆمه‌ڵه‌ داتایه‌ پێكه‌وه‌ ده‌گونجێن. ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات كه‌ پله‌ی گه‌رمی به‌ڕاستی له‌ به‌رزبوونه‌وه‌دا بووه‌ له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان و ساڵانی 2016و 2017 و 2015 به‌و ریزبه‌ندییه‌ گه‌رمترین ئه‌و ساڵانه‌ بوون كه‌ پله‌ی گه‌رمییان تێدا تۆماركراوه‌.

ئه‌و پله‌ی گه‌رمییانه‌ی وه‌رگیراون پله‌ی گه‌رمی رووكاری زه‌وی (بۆ نمونه‌ رووی زه‌ریاكان و خاك و سه‌ر لوتكه‌ی چیاكان) و پله‌ی گه‌رمی هه‌وان له‌ سه‌روو دوو مه‌تر له‌ رووكاری زه‌ویه‌كه‌وه‌. پاشان تێكڕای ئه‌و ژمارانه‌یان به‌شێوه‌ی مانگانه‌ وه‌رگرتووه‌ و جیاوازییه‌كه‌ش كه‌ هه‌ژماریان كردووه‌ بریتی بووه‌ له‌ ئه‌نجامی لێده‌ركردنی پله‌ی گه‌رمی ئه‌و رۆژه‌ له‌ تێكڕای پله‌ی گه‌رمی مانگه‌كه‌.

و: س ر
پ: پەری



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure