وه‌زاره‌تى دارایی ليستێكى نوێى دابه‌شكردنى مووچه‌ى راگه‌یاند

هەواڵ / کوردستان :: 17/04/2019‌ :: 45985‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاریان عه‌لى

 بڕیاره‌ سبه‌ى پێنجشه‌ممه‌ 18ى نیسانى 2019 مووچه‌ى مانگى كانونى دووه‌مى چوار وه‌زاره‌ت و چه‌ند شوێنێكى تر دابه‌ش بكرێت. 

 
سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرس له‌ وه‌زاره‌تى دارایی و ئابورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه‌ نه‌یویست ناوى بڵاوبكرێته‌وه‌ به‌ دواڕۆژى وت: سبه‌ى پێنجشه‌ممه‌ 19ى نیسانى 2019 دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى كانونى دووه‌مى فه‌رانبه‌ران ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌ و هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زاره‌ته‌كانى خوێندنى باڵا، ناوخۆ، سامانه‌ سروشتیه‌كان‌ و ئه‌وقاف مووچه‌ وه‌رده‌گرن".

 ئه‌و سه‌چاوه‌یه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا كه‌ هاوكات له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنى مووچه‌ى ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌دا مووچه‌ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایش و ده‌زگاى ئاسایش و  زێڕه‌ڤانی و فه‌رمانده‌ى به‌رگرى شارستانى و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ره‌گه‌زنامه‌ دابه‌شده‌كرێت.

 ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌ له‌پاش ئه‌وه‌هات كه‌ ئەمڕۆ فوئاد حسێن وه‌زیرى دارایی حكومه‌تى ناوه‌ندى ره‌ه‌زامه‌ندى ده‌ربڕى له‌سه‌ر ناردنى پاره‌ى مووچه‌ى مانگێكى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم.
 پێداچوونه‌وه‌: هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure