203 حاڵه‌تى ئایدز له‌ هه‌رێمى كوردستان تۆماركراوه‌

هەواڵ / کوردستان :: 17/04/2019‌ :: 98‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ

سه‌ردێڕى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ی به‌شێك له‌ هه‌واڵی رۆژنامه‌ كوردییه‌كان.


كوردستانى نوێ: 

- گه‌ڕانه‌وه‌ى ئێزدییه‌كان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ناوچه‌كانیان
- هیندستان، گه‌وره‌ترین هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر ئاستى جیهان .. (900) ملیۆن كه‌س به‌شداریى ده‌كه‌ن
- ده‌ستوورى میسر هه‌موار ده‌كرێته‌وه‌
- وه‌فدێكى باڵاى حكومه‌تى عیراق سه‌ردانى كه‌ركوكى كرد
* ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌رى: بۆ ئاگاداربوون له‌ كێشه‌كان پێویست بوو له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نى پارێزگا كۆببوونایه‌ته‌وه‌
- سبه‌ینێ فێستیڤاڵى گه‌لاوێژ ده‌ستپێده‌كات

هاوڵاتى:
- خۆبه‌خش و كارمه‌نده‌ گرێبه‌سته‌كان چاوه‌ڕێى كابینه‌ى نۆیه‌من .. دامه‌زراندن له‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ده‌كه‌وێته‌ دواى پێكهێنانى حكومه‌ته‌وه‌
- 203 حاڵه‌تى ئایدز له‌ هه‌رێمى كوردستان تۆماركراوه‌
- شه‌ش ملیار دینار پاداشتى چاودێرانى سه‌ر سندووقه‌كانى هه‌ڵبژاردنه‌
- سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه‌كانى پۆلیسى سلێمانى بۆ هاوڵاتى: داوامان كردووه‌ سه‌رانسه‌رى سلێمانى بكرێت به‌ كامێراى چاودێرى
* كوڕێكمان ده‌ستگیر كردووه‌ 2 هه‌زار و 780 وێنه‌ى ئافره‌تى ده‌ستكارى كردووه‌ بۆ پاره‌
- هه‌رێم شه‌ش ملیار دۆلارى قه‌رزى توركیا به‌ نه‌وت قه‌ره‌بوو ده‌كاته‌وه‌
- ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بۆ ده‌ستگیركردنى مسته‌شاره‌كان، دوو ساڵه‌ وه‌ڵامى نوسراوێكى وه‌زاره‌تى شه‌هیدانى نه‌داوه‌ته‌وه‌
- به‌غدا ناچێته‌ ژێربارى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوان
- ئاڵوگۆڕى بازرگانیى نێوان ئێران و هه‌رێم 20% به‌رز بووه‌ته‌وه‌
- دواى هه‌ڵبژاردنیش فشاره‌كانى سه‌ر هه‌ده‌په‌ به‌رده‌وامن .. هه‌ڵمه‌تى ده‌ستگیركردن به‌رده‌وامه‌ و رێگه‌ش نادرێت به‌شێك له‌ كاندیده‌ سه‌ركه‌وتووه‌كان ده‌ستبه‌كاربن
- رێژه‌ى بێكارى "كه‌متر ده‌بێته‌وه‌" 
* مه‌حمود عوسمان: ره‌گه‌زى مێینه‌ رێژه‌ى بێكارى به‌رز ده‌كه‌نه‌وه‌ و كه‌مترینیان له‌ كه‌رتى تایبه‌ت كارده‌كه‌ن
- كۆچى عه‌قڵه‌كان له‌ باشووره‌وه‌ بۆ به‌غدا و هه‌رێم
- هاوسه‌رۆكانى شاره‌وانیى ئامه‌د ده‌ستبه‌كاربوون

ئاژانس:
- پارتى دوا په‌یام ده‌داته‌ گۆڕان .. ده‌ستكاریى رێككه‌وتنه‌كه‌یان ده‌كرێت و پۆستێكى سیادییان لێ وه‌رده‌گیرێته‌وه‌
- په‌رله‌مانى كوردستان داواى 333 پاسه‌وان ده‌كات
- زه‌ویى جوتیارانى سێ گوندى هه‌ولێر داگیر ده‌كرێت
- به‌رپرسێكى پێشووى دادگاى باڵاى تاوانه‌كان: هه‌رێم رازى نه‌بوو موسته‌شاره‌كانى ئه‌نفال راده‌ست بكات 
- وه‌زیرێكى كورد له‌ به‌غدا كۆمپانیایه‌ك ده‌خاته‌ سه‌ر حه‌شدى شه‌عبى .. په‌رله‌مان بانگهێشتى ده‌كات و ئه‌گه‌رى متمانه‌لێوه‌رگرتنه‌وه‌ى هه‌یه‌
- عومه‌رى سه‌ید عه‌لى خۆى كاندید ده‌كاته‌وه‌
- فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كان له‌ به‌غدا له‌ بۆسه‌دان .. رێككه‌وتنه‌كانى هه‌رێم لایه‌نه‌كانى له‌ به‌غدا پێ بێده‌نگ ناكرێت
- ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ عادل عه‌بدولمه‌هدى بانگهێشتى په‌رله‌مان بكرێت
- ده‌وڵه‌تى قانوون و هاوپه‌یمانیى نه‌سڕ له‌ یه‌كگرتن نزیك ده‌بنه‌وه‌
- حزبه‌كانى رۆژهه‌ڵات چاوه‌ڕوانى هاوكاریى نێوده‌وڵه‌تین
- منداڵه‌ به‌جێماوه‌كانى داعش مه‌ترسییه‌كى ترسى سه‌ر رۆژئاواى كوردستانه‌ .. هه‌سه‌ده‌ داواى چاره‌سه‌رێكى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كات بۆیان 
- 158 پیاوى بیانى و 22 ژن و منداڵى به‌ندكراوى بیانى له‌ هه‌رێم هه‌ن
- 2990 ئێزدى بێسه‌روشوێنن
- نیوه‌ى دوو بلۆكى نه‌وتى گه‌رمیان به‌ كۆمپانیایه‌كى تووركى فرۆشرا .. یه‌ده‌گیان 500 ملیۆن به‌رمیله‌



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure