لافاو زیانی به‌ نزیكه‌ی 5 هه‌زار خێزان گه‌یاندووه‌

هەواڵ / عێراق :: 17/04/2019‌ :: 165‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، به‌غدا

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كۆتا ئامارى زیان و قوربانیانى ئه‌و شه‌پۆله‌ لافاوه‌ ئاشكراده‌كات، كه‌ له‌م دواییه‌دا عێراقى گرته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ 4713 خێزان زیانیان لێكه‌وتووه‌.

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ راپۆرتێكدا كه‌ له‌گه‌ڵ رێكخراوى مانگى سورى عێراقى ئاماده‌ى كردووه‌، ده‌ڵێت: "ژماره‌ى ئه‌و خێزانانه‌ى تائێستا به‌هۆى لافاوه‌وه‌ زیانیان پێگه‌یشتووه‌، گه‌یشتووه‌ته‌ 4713 خێزان".

رونیشیده‌كانه‌وه‌: رووبه‌رى ئه‌و زه‌وییه‌ كشتوكاڵییانه‌ى له‌ چه‌ند پارێزگایه‌ك لافاو رایماڵیون زۆر فراوانه‌.

ده‌ڵێت: "ئه‌و ناوچانه‌ى زۆرترین زیانیان پێگه‌یشتووه‌، سه‌ڵاحه‌دین و دیاله‌ و واسیت و میسان و زیقار و به‌سره‌ن".

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌: هه‌موو رێوشوێنكى پێویست له‌لایه‌ن حكومه‌ت به‌ پاڵپشتى نێوده‌وڵه‌تى گیراوه‌ته‌به‌ر بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى كاریگه‌رى لافاوه‌كان، ئاماده‌یى ته‌واو هه‌یه‌ بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى هه‌ر حاڵه‌تێكى له‌ناكاو.

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد

بڵاوکردنەوە: ئارام غەفور



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە