لە سلێمانییەوە هاوكاری بۆ لوڕستان كۆدەكرێتەوە

هەواڵ / کوردستان :: 17/04/2019‌ :: 138‌ جار بینراوە

تاگ :: سلێمانی

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەهاوكاری تۆڕی رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی، كەمپنێكیان بۆ شاری لوڕستان لەڕۆژهەڵاتی كوردستان راگه‌یاند كه‌ به‌هۆی لافاوه‌وە هه‌زاران خانوو ژێرئاو كه‌وت.


پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 17ی نیسانی 2019 لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەش بۆ سەرۆكایەتی ئەنجومەن و تۆڕی هاوبەشی رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی بەڕێوەچوو، سەبارەت بەكۆكردنەوەی هاوكاری بۆ هاووڵاتیانی شاری لوڕستان لەڕۆژهەڵاتی كوردستان.

ئازاد محەمەد، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: وەكو ئەنجومەن پێشنیاریان هەبوو بۆ كۆكردنەوەی كۆمەك بۆ زیانلێكەوتووانی لافاوەكەی شاری لوڕستان و كرماشان لەڕۆژهەڵاتی كوردستان، بۆیە داوایان لەتۆڕی رێكخراوەكان كردووە تا بەهەماهەنگی ئەو كەمپینه‌ بكەن و لەسبەینێوە بۆ ماوەی هەفتەیەك لە هۆڵی كۆمەڵەی كورتەباڵاكان لە شەقامی شەست مەتری سلێمانی دەست پێدەكات.

لەماوەی رابردوو بەهۆی زۆریی بارانبارین و لافاوەوە، زیانێكی زۆر بەر شاری لوڕستان لە رۆژهەڵاتی كوردستان كەوت.

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure