له‌باره‌ى ناردنی مووچه‌ی مانگه‌كانی (1، 2، 3) رونكردنه‌وه‌ ده‌درێت

هەواڵ / کوردستان :: 17/04/2019‌ :: 17081‌ جار بینراوە

تاگ :: موچە عێراق

دواڕۆژ

په‌رله‌مانتارێكى كورد ئاشكرایده‌كات وه‌زیری دارایی عێراق رایگه‌یاندوه‌: مووچەی تەواوی مانگەکانی (1، 2، 3)ی 2019ی بۆ هەرێم نێردراوە و واژۆی لەسەر ناردنی مووچەی مانگی 4-یش کردووە.


كاوه‌ محه‌مه‌د، ئه‌ندامى په‌رله‌مانی عێراق له‌ فراكسیۆنى گۆڕان (ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 17ى نیسانى 2019) له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نوسیویه‌تی: "لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و شایستەی جوتیاران، درەنگانی شەوی رابردوو لەگەڵ بەڕێز (د. فوئاد حسێن) وەزیری دارایی عیراق قسەمان کرد و روونیکردەوە کە جگە لەوەی مووچەی تەواوی مانگەکانی (1، 2، 3)ی بۆ هەرێم نێردراوە، واژۆی لەسەر ناردنی مووچەی مانگی 4 یش کردووە و ئەمڕۆ بۆ هەرێم دەنێردرێت.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ده‌ڵێت: "عەیبەیەکی گەورەیە بۆ حکومەتی هەرێم کە تائێستا مووچەی مانگی (1)یشی دابەشنەکردووە و لەملا و ئەولاش لێدوانی چەواشەکارانە دەدرێت کە گوایە پارە لەبەغداوە نەگەیشتووە!".

لەبارەی شایستە داراییەکانی جوتیارانیش، وتوویه‌تی: "داوام له‌ وه‌زیری دارایی عێراق كردووه‌ کە لەگەڵ وەزیری بازرگانی و سەرۆک وەزیران ئەم پرسە یەکلابکەنەوە و ئەو پارەیەی بۆ قەرزی ساڵەکانی (2014، 2015، 2016) تەرخانکراوە، بۆ جوتیارانی هەرێم سەرفبکرێت و چیتر دەستی دەستی بە جوتیارانی هەرێم نەکرێت، ئەویش بەڵێنیدا کە کاری لەسەر بکات و وتی سبەی هاوسەفەری سەرۆک وەزیران دەبم بۆ سعودیە و لەوبارەیەوە قسەی لەگەڵ دەکەم".
 
ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد
بڵاوكردنه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure