له‌باره‌ى رێككه‌وتنێكى نێوان گۆڕان و پارتى رونكردنه‌وه‌ ده‌درێت

هەواڵ / کوردستان :: 17/04/2019‌ :: 1739‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، کۆچەر عەلی

له‌باره‌ى رێككه‌وتنی نوێی نێوان رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئه‌ندامێكی جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌كه‌ زانیاری نوێ ئاشكراده‌كات.


له‌باره‌ى ئه‌وه‌ی گوایه‌ عومه‌رى سه‌ید عه‌لی رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و فازیل میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رێككه‌وتوون جێگرێكی تر بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم زیادبكرێت، كاروان هاشم ئه‌ندامى جڤاتى نیشتمانى بزوتنه‌وه‌كه‌ بۆ دواڕۆژ وتی: "ئه‌و باسه‌ دووره‌ له‌راستییه‌وه‌و گوڕان سوره‌ له‌سه‌ر رێكکه‌وتنه‌كه‌ى پێشووی له‌گه‌ل پارتی بۆ پیكهینانى حكومه‌ت".

وتیشی: "تاوه‌كوو ئه‌مڕۆش گۆڕان رازی نییه‌ دوو جێگر بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم دابنرێت".

ئه‌و ئه‌ندامه‌ى جڤاتى نیشتمانى بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، ده‌ڵێت: "خه‌ڵكى كوردستان بێزار و ماندوو كراوه‌و ئێستا كاتى ئه‌وه‌ هاتووه‌ پارتی و یه‌كێتى و گۆڕان له‌ به‌شیك له‌ داواكارییه‌كانیان بێنه‌خواره‌وه‌، چونكه‌ دواكه‌وتنى پیكهینانى حكومه‌ت زیانی زۆری بۆ هه‌موان هه‌یه‌".

داڕشتنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure