تره‌مپ ورده‌كاری "گرێبه‌ستی سه‌ده‌" له‌ شای ئوردن ده‌شارێته‌وه‌

هەواڵ / جیهان :: 16/04/2019‌ :: 144‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

به‌پێی هەواڵێکی ماڵپەڕی ئه‌كسیۆس، عه‌بدوڵای دووه‌م شای ئوردن هیچ زانیارییه‌كی پێ نه‌دراوه‌ له‌ باره‌ی ورده‌كاری گه‌وره‌ترین "گرێبه‌ستی سه‌ده‌".


گرێبه‌سته‌كه‌ش له‌ باره‌ی ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستینه‌وەیه‌ و چۆن پلان داده‌نرێت بۆ ئه‌وه‌ی ناوچه‌كانی ئه‌م دوو وڵاته‌ دابه‌شبكرێت و سنوریان بۆ بكێشرێت و كۆتایی بهێنرێت به‌و شه‌ڕ و ناكۆكییه‌ی له‌ ئێستادا هه‌یه‌.

شای ئوردنیش توڕه‌یی خۆی ده‌ربڕیوە به‌هۆی ئه‌وه‌ی هیچ زانیارییه‌كی پێ نه‌دراوه‌ له‌ باره‌ی ئه‌م گرێبه‌سته‌وه‌، شا عه‌بدوڵا پێشتر به‌ نهێنی به‌ چه‌ند كه‌سێكی وتووه‌ كه‌ نائومێد بووه‌ به‌وه‌ی چه‌ند جارێك له‌گه‌ڵ به‌رپرسه‌ باڵاكانی ئیداره‌ی تره‌مپ كۆبووه‌ته‌وه‌ و هیچ زانیارییه‌كی له‌باره‌ی ورده‌كارییه‌كانی ئه‌و گرێبه‌سته‌وه‌ پێ نه‌دراوه‌.

یه‌كێك له‌و به‌رپرسانه‌ش ده‌ڵێت: "ئێمه‌ چه‌ند جارێك له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی وڵاته‌ جیاجیاكان گفتوگۆمان كردووه‌ له‌وانه‌ش شا عه‌بدوڵا بۆ ئاڵوگۆڕكردنی بیرۆكه‌كانمان له‌ باره‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌وه‌، له‌ سه‌ره‌تاشه‌وه‌ ئێمه‌ جه‌ختمان له‌سه‌ر ئه‌و ڕاستییه‌ كردۆته‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ ته‌نها كێشه‌یه‌كی ئابووری نییه‌، به‌ڵكو ئێمه‌ هه‌ردوو لایه‌نی ئابووری و سیاسی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌مان به‌جدی گرتووه‌، ئه‌وه‌ش ده‌زانین ئه‌گه‌ر له‌ ڕووی لایه‌نی سیاسییه‌وه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كرێت ئه‌وا به‌ ته‌نها لایه‌نی ئابووری نابێته‌ دروستكردنی ئاشتی له‌ نێوان ئه‌م دوو وڵاته‌دا".

به‌پێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك كه‌ دراوه‌ به‌ ماڵپەڕی ئه‌كسیۆس، ته‌نها پێنج بۆ شه‌ش كه‌س له‌ حكومه‌تی ئه‌مریكا له‌ باره‌ی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كه‌ی "گرێبه‌ستی سه‌ده‌كه‌"وه‌ ئاگادارن، ئه‌مه‌ش  واده‌كات گرێبه‌سته‌كه‌ بكات به‌ یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ترین نهێنییه‌كان كه‌ كۆشكی سپی به‌ سه‌ركه‌وتووی توانیبێتی به‌ نهێنی بیهێڵێته‌وه‌.

و: كێوان
پ: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure