هه‌شت خانوو له‌ بناری قەندیل رووخاون

هەواڵ / کوردستان :: 16/04/2019‌ :: 3733‌ جار بینراوە
یه‌كێك له‌ خانووه‌كان فۆتۆ: دواڕۆژ

دواڕۆژ، محەمەد مستەفا

بەهۆی باران بارینی زۆرەوە بەشێک لە زەوی گوندێكى بناری قەندیل لە سنوری قەزای پشدەر داڕما و بەوهۆیەشەوە بەشێک لە خانووی هاوڵاتیان رووخاون.


محەمەد حەسەن، هاوسەرۆکی شارەوانی بناری قەندیل (ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 16ى نیسانى 2019) بە دواڕۆژی راگەیاند: زۆری باران بارینی ئەمساڵ زیانی زۆری ماددی بە گوندنشینان و تۆڕەکانی ئاو و کارەبا و رێگاوبانەکانی گوندەکانی بناری قەندیل گەیاندووە.

وتیشى: "لە دوو رۆژی رابردوودا بەشێک لە زەوی گوندی پشتاشانی بنارەکە بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە داڕماوە و له‌ ئاكامدا هەشت خانووی هاوڵاتیانی گوندەکە زیانی زۆریان بەرکەوتووە و ژمارەیەک لەو خانووانەش بە تەواویی رووخاون".

محەمەد حەسەن ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: جگە لەوەش بەشێکی زۆری رەز و باخی گوندنشینان لەناوچوون.

باسی لەوەشکرد: تیمەکانی شارەوانی بناری قەندیل لە هەوڵی چاککردنەوەی رێگاوبان و چاککردنەوەی تۆڕەکانی ئاو و کارەبای ئەو گوندەدان.

پێداچونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە