بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڵمەتی باتڵ... میسڕ 34 هەزار ماڵپەڕ دادەخات

هەواڵ / جیهان :: 16/04/2019‌ :: 101‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

ماڵپەری نیت بلۆکس ئاشکرایکرد: وەکو هەوڵێک بۆ سنوردارکردنی هەڵمەتی (باتڵ) واتا (بێ ڕەوا) حکومەتی میسڕ 34 هەزار ماڵپەری ئەلکترۆنی داخستووە.


لە نێوان ئەم ماڵپەڕانەش چەندین کۆمپانیای دیاری تەکنەلۆجی و ڕێکخراوی ناحکومی و نێودەوڵەتی و ئەمریکی هەیە.

حکومەتی میسڕ ئامادەباشی بۆ ئەوە دەکات لەماوەی ئەم چەند ڕۆژەی داهاتوودا چەند بڕگەیەکی گرنگی دەستوور بگۆڕن یەکێکیان درێژکردنەوەی ماوەی سەرۆکایەتیە لە 4 ساڵەوە بۆ 6 ساڵ، لەگەڵ ئەوەی سەرۆک وەزیران بتوانێت دەستەی دادوەری هەڵبژێرێت و سیفەتی نازناوی (پاریزەری دەستوور) بدرێت بە سوپای سەربازی.

ئەم گۆڕانکاریانەش لەسەر ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی ڕەخنەی لێ گیرا، چونکە ڕێکخراوەکانی ماف دەڵێن باری سیاسی میسڕ سیمای سەرکوتکردنی پێوە دیارە.

ئۆپۆزسیۆنی میسڕ پێش چەند ڕۆژێک دەنگدانێکی ئەلیکترۆنیان ڕێکخست دژی ئەو گۆڕانکاریانەی وابڕیارە لە دەستووردا بکرێت، بەم هەڵمەتە دەوترێت (باتڵ) و تاوەکو ئێستا حکومەت پێنج جار ماڵپەڕەکەی داخستووە، بەڵام بۆ شەشەم جار کردیانەوە.

بەرپرسانی هەڵمەتەکە ئاشکرایانکرد چەند جارێک هەوڵی هاککردیان دراوە، بەڵام سەرکەوتوو نەبووە، هەروەها ئاشکرایانکرد لە رێگەی ئەپڵیکەیشنی (تێلیگرامەوە) خەڵک دەتوانن دەنگ بدەن و هەوڵدەدەن چەندین ڕێگەی دی بۆ دەنگدان بخەنە بەردەست.

وەرگێڕان: هێڤی فەرهاد
پ: ن.ر



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure