ملیۆنەها دۆلار بۆ نۆژەنکردنەوەی کەنیسەی نۆتەردام کۆکرایەوە

هەواڵ / جیهان :: 16/04/2019‌ :: 161‌ جار بینراوە
به‌شێك له‌ سه‌قفى كه‌نیسه‌كه‌ له‌ كاتى رووداوه‌كه‌دا

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

سەدان ملیۆن یۆرۆ بۆ نۆژەنکردنەوەی کەنیسەکەی نۆتەردام کۆکرایەوە، ئەمەش پاش ئەوەی بەهۆی ئاگرێکی گەورەوە بەشێکی گەورەی کەنیسەکە سوتا.


دەوترێت ئاگرەکە پاش هەڵگیرسانی بە 15 کاتژمێر کوژێنراوەتەوە و بەهۆیەوە بنمیچ و بورجی ئەم بینا دێرینە رووخا کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ 580 ساڵ.

ئاگرکوژێنەرەوەکانی پاریس بەدرێژایی شەو کاریانکرد تاوەکو بنیادی سەرەکی کەنیسەکە و دوو بورجیان رزگارکرد، هەرچەندە تاوەکو ئێستا هۆکاری ئاگرەکە نازانرێت، بەڵام وابڕیارە بەدواداچوونێکی ورد بۆ رووداوه‌كه‌ بکرێت.

کاتێک هێشتا ئاگرەکە بەتەواوەتی نەکوژابووەوە، ئیمانویل ماکرۆن، سەرۆکی فڕەنسا بەڵێنیدا بیناکە نۆژەن بکاتەوە دواتر دوو بزنسمانی فڕەنسی نزیکەی 300 ملیۆن یۆرۆیان بۆ نۆژەنکردنەوەی کەنیسەکە تەرخانکرد و چەندین کەس لە هەموو جیهانەوە ئامادەبوونی خۆیان دەربڕی بۆ یارمەتیدانی پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی کەنیسەکە.

به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ى ئامادەییان بۆ نۆژەنکردنەوەی کەنیسەكە راگەیاند:

فرانسوا هێنری، خاوەنی گروپی Kering کە هەردوو مارکەی Gucci و Yves لەخۆی دەگرێت و 100 ملیۆن یۆرۆی بۆ نۆژەنکردنەوەی کەنیسەکە تەرخانکرد.

خێزانی بێرنارد ئەرنوی خاوەنی کۆمپانیای LVMH کە هەردوو مارکەی Louis Vuitton و Sephora لەخۆی دەگرێت بڕی 200 ملیۆن یۆرۆیان بۆ نۆژەنکردنەوەکە تەرخانکرد

کۆمپانیای Totalی فڕەنسی بری 100 ملیۆن یۆرۆی بەخشی بە پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەکە.

وەرگێڕان: هێڤی فەرهاد
پێداچونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure