ئینستگرام هەژماری قاسم سلێمانی دادەخات

هەواڵ / جیهان :: 16/04/2019‌ :: 233‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


دوێنێ دووشەمە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئینستگرام) هەژماری قاسم سلێمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێرانی داخست، ئەمەش پاش ئەوەی ئەمریکا بە فەرمیی سوپای پاسدارانی ئێرانی کردە لیستی ڕێکخراوە تیرۆرستییەکانەوە.

 

تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستگرام هەژماری قاسم سلێمانی داخستووە کە زیاتر لە 800 هەزار فۆڵۆوەری هەبووە.

 

رۆژی دووشەمەی رابردوو وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند: واشنتۆن بڕیاری دانانی سوپای پاسدارانی ئێرانی لە لیستی تیرۆردا خستۆتە بواری جێبەجێكردنەوە.

 

شایەنی ئاماژەپێکردنە رۆژی 8ی نیسانی ئەمساڵ ئەمریکا بۆ یەکەمجار سوپایەکی سەربازی حکومی خستە لیستی تیرۆرەوە، لەبەرامبەردا ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران ئاشکرایکرد بەڕێوبەرایەتی ناوەندی ئەمریکا (سنتکۆم) دەخەنە ریزی ڕێکخراوە تیرۆرستییەکان.

 

وەرگێڕان:هێڤی فەرهاد

بڵاوکردنەوە: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure