پەرلەمانتارێكی كورد: فراکسیۆنە کوردییەکان هەماهەنگییان کەمە

هەواڵ / عێراق :: 16/04/2019‌ :: 139‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال


سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت: لەدوای پڕۆسەی ئازادی عێراقەوە هەرگیز کورد وەک ئێستا هەماهەنگی لەنێوان فراکسیۆنەکانیدا بەو شێوە كەمە نەبووە.


سەلیم شوشکەیی، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ 16ی نیسانی 2019 بە دواڕۆژی راگەیاند: لەدوای پڕۆسەی عێراقەوە تائێستا قەت کورد ئاوا بێ هەماهەنگ نەبووە و نەیانتوانیوە وەکو پێکهاتەیەکی عێراق داوای مافەکانی بکات و نەیانتوانیوە بەرە یان هاوپەیمانییەکی بەهێز دروستبکات تا بتوانن دەستکەوتی زیاتر بۆ خەڵک بەدەستبێنن.

ناوبراو روونیکردەوە: لایەنە گەورەکان دەتوانن دەستپێشخەریی بۆ ئەو پرسە بکەن و وتی: "گەشبین نیم هەموو ئەو پۆستانە بەدەستبێنینەوە کە لە ساڵانی رابردوو بەدەستمان هێنابوون".

لەم خولەی پەرلەمانی عێراقدا 7فراکسیۆنی کوردی هەن کە خاوەنی 85 کورسین، پارتی بە 25 کورسی گەورەترین فراکسیۆنی کوردییە.

پێداچوونەوە: ئارام غەفور



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure