فه‌ره‌نسا: هه‌موو شتێك ده‌كه‌ین به‌قسه‌ی تره‌مپ نه‌بێت

هەواڵ / جیهان :: 16/04/2019‌ :: 528‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ


دوای ئه‌وه‌ی په‌رستگای نۆتردام له‌ شاری پاریسی فه‌ره‌نسا ئاگری گرت، هێزه‌كانی فریاكه‌وتنی ئه‌و وڵاته‌ بیریان له‌ رێگه‌ی جیاجیا كرده‌وه‌ بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌.

له‌و كاته‌دا دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ ئه‌مریكییه‌كان له‌ تویتێكیدا ئامۆژگارییه‌كی كردن و وتی: "ره‌نگه‌ به‌ تانكه‌ری ئاو له‌ ئاسمانه‌وه‌" كێشه‌كه‌ چاره‌سه‌ر بكرێت.


به‌ڵام چه‌ند كاتژمێرێك دوای ئه‌وه‌ ئاسایشی مه‌ده‌نیی فه‌ره‌نسا كه‌ به‌رپرسیاره‌ له‌ به‌ڕێوه‌بردنی قه‌یرانه‌كان به‌ روونی پێشنیاره‌كه‌ی تره‌مپی ره‌ت كرده‌وه‌ و وتی هه‌موو رێگه‌یه‌ك ده‌گرینه‌ به‌ر بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ ئه‌وه‌ نه‌بێت كه‌ به‌ فڕۆكه‌ ئاو به‌ربده‌ینه‌وه‌ بۆ ناو ئاگره‌كه‌ چونكه‌ به‌و كاره‌ هه‌موو بینای په‌رستگاكه‌ وێران ده‌بێت.


دواتر ئاسایشی مه‌ده‌نیی تویتێكی تری بڵاو كرده‌وه‌ و وتی: "قورسایی و هێزی ئاوه‌كه‌ له‌كاتی به‌ردانه‌وه‌یدا ته‌نیا زیان به‌ په‌رستگاكه‌ ناگه‌یه‌نێت به‌ڵكو بیناكانی ده‌وروبه‌ریشی زیانیان پێ ده‌گات".

 

بڵاوکردنەوە: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure