به‌هۆی لافاوه‌وه‌ 2 ملیۆن ئێرانی پێویستیان به‌ هاوكارییه‌

هەواڵ / جیهان :: 16/04/2019‌ :: 128‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ


به‌هۆی ئه‌و لافاوه‌ی به‌شێكی زۆری وڵاتی ئێرانی گرته‌وه‌، ئێستا دوو ملیۆن ئێرانی له‌ بارودۆخێكی سه‌ختدا ده‌ژین و پێویستیان به‌ كۆمه‌كی مرۆییه‌، ئه‌م ژماره‌یه‌ش له‌ 40 كه‌س یه‌ك كه‌سی ئێران پێك ده‌هێنێت.


لافاو له‌ زیاتر له‌ 2000 شار و شارۆچكه‌ی 31 پارێزگاری ئێران روویداوه‌ و 10 ملیۆن كه‌سی ئه‌و وڵاته‌ زیانیان به‌ركه‌وتووه‌. له‌وانه‌ش زیاتر له‌ نیو ملیۆن كه‌سیان ئاواره‌ بوون و به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ 78 كه‌س كوژراون و 1136 كه‌س بریندار بوون.


ئه‌م رووداوه‌ به‌ گه‌وره‌ترین كاره‌ساتی سروشتی ده‌ژمێردرێت كه‌ له‌ 15 ساڵی رابردوودا رووبه‌ڕووی ئێران بوبوێته‌وه‌ و چه‌ندین گوند به‌ته‌واوه‌تی وێران بوون و ژماره‌یه‌كی زۆر بینا و خانوو رووخاون. 

بڵاوکردنەوە: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure