سه‌رۆكی پاكستان: بن سه‌لمان پیاوی ساڵه‌

هەواڵ / جیهان :: 16/04/2019‌ :: 142‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ


محه‌مه‌د بن سه‌لمانی شازاده‌ی جێنشینی سعودیه‌ له‌لایه‌ن پاكستانه‌وه‌ وه‌كو كاریگه‌رترین پیاوی ساڵی 2018 ده‌ستنیشان كرا. 


د. عارف عه‌له‌ویی سه‌رۆكی پاكستان ئه‌م خه‌ڵاته‌ی له‌رێگه‌ی باڵیۆزی سعودیه‌ له‌ پاكستانه‌وه‌ بۆ شازاده‌ی جێنشین نارد. پێدانی ئه‌م ناونیشانه‌ له‌لایه‌ن پاكستانه‌وه‌ به‌ محه‌مه‌د بن سه‌لمان به‌هۆی هه‌وڵه‌كانی بن سه‌لمانه‌وه‌ بووه‌ له‌ پێناو ئیسلامدا و خزمه‌تكردنی دوو مزگه‌وته‌ پیرۆزه‌كه‌، هه‌روه‌ها به‌هۆی رۆڵی ناوبراوه‌وه‌ بووه‌ له‌ هاوكاریی مرۆیی بۆ خه‌ڵكی فه‌له‌ستین و یه‌مه‌ن و سوریا و پاراستنی كه‌مینه‌كان. جگه‌ له‌وه‌ش به‌رامبه‌ر به‌و رۆڵه‌ی هه‌یبووه‌ له‌ پرۆسه‌ی ئاشتی نێوان پاكستان و هیندستاندا.


پێدانی ئه‌م ناونیشانه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ محه‌مه‌د بن سه‌لمان له‌ ساڵی 2018دا به‌وه‌ تۆمه‌تبار كرا كه‌ به‌رپرسیاره‌ له‌ تیرۆركردنی جه‌مال خاشقچیی رۆژنامه‌نووسی سعودی له‌ باڵیۆزخانه‌ی سعودیه‌ له‌ توركیا و به‌رامبه‌ر به‌و تۆمه‌ته‌ش چه‌ندین ره‌خنه‌ و گوشاری سیاسی له‌سه‌ر رووبه‌ڕووی بن سه‌لمان كرایه‌وه‌.

بڵاوکردنەوە: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure