رووسەكان ستالین له‌ هه‌موو كاتێك بەخۆشه‌ویستتر دەزانن‌

هەواڵ / جیهان :: 17/04/2019‌ :: 196‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ


ئه‌و پشتیوانییه زۆرە‌ی خه‌ڵكی رووسیا له‌ راپرسییه‌كی ئه‌مساڵدا بۆ جۆزێف ستالین رابەری یەكێتی سۆڤیەتی پێشوو نیشانیدا، ده‌ریده‌خات كه‌ له‌ سه‌رده‌می حو‌كمی ڤلادیمیر پوتین دا ستالین ئێستا له‌ هه‌موو كاتێك زیاتر خۆشه‌ویسته. 

ناوه‌ندی لێڤادا كه‌ باره‌گاكه‌ی له‌ مۆسكۆیه‌ راپرسییه‌كی له‌سه‌ر جۆزێف ستالین ئه‌نجامدا كه‌ دوێنێ سێشه‌ممه‌ ئه‌نجامه‌كه‌ی بڵاوكرایه‌وه‌.

 

به‌پێی ئه‌و راپرسییه‌، 70%ی رووسه‌كان پێیانوایه‌ ستالین كه‌سێكی باش بووه‌ بۆ وڵاته‌كه‌ی، ئه‌مه‌ش به‌رزترین ئه‌نجامه‌ بۆ ستالین له‌ ساڵی 2001ه‌وه‌ كه‌ ئه‌م راپرسییه‌ ئه‌نجامده‌درێت.

كارینا پیپیا كه‌ شیكه‌ره‌وه‌یه‌ له‌ لێڤادا ده‌ڵێت: "خه‌ڵكی رووسیا ئێستا به‌رامبه‌ر ره‌وشی ژیانیان و چاكسازیی خانه‌نشینیی حكومه‌ت ناڕه‌حه‌تن و هه‌رچه‌نده‌ پشتیوانییه‌كی زۆرتریان بۆ ستالین نیشانداوه،‌ به‌ڵام مانای ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ حه‌ز به‌ كاتی حوكمڕانییه‌كه‌ی ئه‌و بكه‌ن".

ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ راپرسییه‌كه‌دا پشتیوانیی خۆیان بۆ ستالین نیشانداوه‌ به‌رگرییان له‌و ره‌شه‌كوژی و تیرۆری سیاسییه‌ كردووه‌ كه‌ ستالین له‌ ماوه‌ی 31 ساڵی حوكمیدا ئه‌نجامی داوه.

زیادبوونی خۆشه‌ویستی به‌رامبه‌ر ستالین بۆ ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كریملین ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ سته‌مكارییه‌كه‌ی ستالین بشارێته‌وه‌ و له‌ خوێندنگه‌كاندا وه‌كو نوێكه‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی سۆڤێت نیشان ده‌درێت و وه‌ك كه‌سێك كه‌ توانی ئه‌و وڵاته‌ بگۆڕێت بۆ یه‌كێك له‌ زلهێزه‌كانی جیهان له‌ رێگه‌ی پیشه‌سازی و سه‌ركه‌وتن له‌ جه‌نگی جیهانیی دووه‌مدا.

ئه‌م ئه‌نجامانه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ خه‌ڵكی روسیا له‌ بارودۆخی ژیانیان ناڕه‌حه‌تن و توانای كڕینیان دابه‌زیوه‌ و له‌ ساڵی پاریشه‌وه‌ ته‌مه‌نی خانه‌نشینی زیاد كراوه‌.

پێداچوونەوە: ئارام غەفور 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure