چوار "تیرۆرست" به‌ 600 سیمكارته‌وه‌ ده‌ستگیركران

هەواڵ / عێراق :: 16/04/2019‌ :: 1102‌ جار بینراوە
سه‌ر به‌ داعشن

تاگ :: داعش عێراق

دواڕۆژ، به‌غدا

وته‌بێژی ده‌زگای دژه‌تیرۆری عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: هه‌واڵگری دژه‌تیرۆر چوار "تیرۆرستی" به‌ 600 سیمكارته‌وه‌ ده‌ستگیركردووە، كه‌ یه‌كێكیان ئافره‌تێكه‌ و به‌رپرسی دابه‌شكردنی پاره ‌بووە.


سه‌باح نوعمان، وته‌بێژی ده‌زگای دژه‌تیرۆری عێراق (ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 16ی نیسان) له‌ راگه‌یەنراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ دواڕۆژ ناردووه‌ ده‌ڵێت: "هه‌واڵگری ده‌زگای دژەتیرۆری عێراق، له‌ باكوری به‌غدای پایته‌خت، چوار تیرۆرستیان ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ سه‌ر به‌ داعشن".

ده‌شڵێت: "یه‌كێك له‌و تیرۆرستانە ژنێكه‌ به‌رپرسی دابەشكردنی پاره‌یه‌ به‌سه‌ر ئه‌ندامانی رێكخراوی داعشدا".

ئاشكراشیكرد: "ئه‌و چوار تیرۆسته‌ 600 سیمكارتی مۆبایلیان پێبووه‌، له‌ناو قوتووی زه‌یتون و ئامێردا شاردبوویانه‌وه‌، به‌نیازبوون به‌سه‌ر ئه‌ندامانی گروپه‌ مافیاكانی داعشدا له‌ به‌ناو ویلایه‌تی ئه‌نباردا دابه‌شیبكه‌ن".

پێداچوونەوە: ئارام غەفور 
بڵاوكردنه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure