كۆمپانیایەكی بەناوبانگ لە عێراق ئۆتۆمبێل بەرهەمدێنێت

هەواڵ / ئابوری :: 16/04/2019‌ :: 1011‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، به‌غدا

كۆمپانیای كیای كۆری به‌شێك له‌ كۆمپانیاكه‌ی بۆ به‌ستنی ئۆتۆمبیلی جۆری (ئۆپتیما) هێناوه‌ته‌ پارێزگای بابل.

سه‌رچاوه‌یه‌كی كۆمپانیای گشتی بۆ ئۆتۆمبیل و پارچه‌ی یه‌ده‌گی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و كانزاكانی عێراق (ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 16ى نیسانى 2019) به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: وه‌جبه‌ی یه‌كه‌می به‌شه‌كانی ئۆتۆمبێلی كیا-ئۆپتیما گه‌یشتۆته‌ كارگه‌ی ئۆتۆمبێلی بابل-ی سه‌ر به‌ كۆمپانیای ئۆتۆمبیل و پارچه‌ی یه‌ده‌گ.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌، كه‌ نه‌یویست ناوی بڵاوبكرێته‌وه‌، وتیشی: "كۆمپانیای ئۆتۆمبێل و پارچه‌ی یه‌ده‌گی سەر ‌به‌ وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و كانزاكان، پلانێكی ئامانجداری داناوه‌ بۆ هێنانی كۆمپانیا جیهانییه‌ به‌ناوبانگه‌كان، بۆ دورستكردنی ئۆتۆمبێلی پێشكه‌وتوو تا هاوشانی وڵاتانی دنیا به‌رەوپێشبچین".

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "ئه‌و وه‌جبه‌ یه‌كه‌مه‌ی له‌ پارچه‌كانی ئۆتۆمبێلی كیای ئۆپتیما كه‌ گه‌یشتووه‌، به‌پێی گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ كۆمپانیای عێراق ئینته‌رناشناڵی نوێنه‌ری كۆمپانیای كیا هاتۆتە ئاراوە، ئۆتۆمبێله‌كانیش مۆدێلی 2019ی مواسه‌فات به‌رز ده‌بن".


پێداچوونەوە: ئارام غەفور 
بڵاوكردنه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure