كه‌شناسی كه‌شوهه‌واى رۆژی هه‌ینی بڵاوكرده‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 16/04/2019‌ :: 19172‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت: له‌ ئه‌مشه‌وه‌وه‌ بارانبارین ده‌ستپێده‌كات و تاوه‌كو رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت. 


بژار ئه‌كره‌م، به‌رپرسی به‌شی پێشبینی له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: شه‌پۆلێكی بارانبارین له‌ ئێواره‌ی (ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 16ی نیسانی 2019) ده‌ستپێده‌كات، سه‌ره‌تا بارانه‌كه‌ نه‌رم ده‌بێت، دواتر له‌ دوای كاتژمێر 10ی ئه‌مشه‌و رێژه‌ی بارانبارینه‌كه‌ زیادده‌كات. 

وتیشی: "رۆژی چوارشه‌ممه‌ و پێنجشه‌ممه‌ (17 و 18ی نیسان) بارانبارین به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌ندێك جاریش هه‌وره‌ تریشقه‌ ده‌بێت و تا رۆژی هه‌ینی به‌م جۆره‌ به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام له‌ ئێواره‌ی هه‌مان رۆژ رێژه‌ی بارانبارینه‌كه‌ زیاد ده‌كات و ده‌بێته‌ بارانی به‌خوڕ".

روونیشیكرده‌وه‌: بارانبارین تا ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت و له‌و ماوه‌یه‌شدا هیچ مه‌ترسییه‌كی دروستبوونی لافاو و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاو روونادات. 
 
پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد

بڵاوکردنەوە: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure