کاندیدێک بۆ وەزارەتی پێشمەرگە ئاشکرادەکرێت

هەواڵ / کوردستان :: 16/04/2019‌ :: 9478‌ جار بینراوە

تاگ :: كوردستانى

دواڕۆژ، سامان قوبادی

 

ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت: ئەگەر پێوەر لەناو یەكێتیدا ئەوە نەبێت كە بۆ پۆستە وەزارییەكان دەبێت کەسەکە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یان سەركردایەتی بێت، داوام لە حزبەكەم كردووە كاندید بكرێم بۆ پۆستی وەزیری پێشمەرگە.  

 

لەبارەی خۆكاندیدكردنی بۆ پۆستی وەزیری پێشمەرگە جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە لە چاوپێكەوتنێكی دواڕۆژدا ئاشكرایدەكات: من نە ئەندامی مەكتەبی سیاسیم نە سەركردایەتی یەكێتی بەڵام 42 ساڵی تەمەنم لە كەرتی سەربازی و پێشمەرگەدا  كارم كردووە، بێگومان ئەگەر پێوەرەكان بەو شێوەیە نەبێت  كە تەنیا سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسی دەبێت ببن بە وەزیر، داوام لە حزبەكەم كردووە کاندید بکرێم بۆ وەزیری پێشمەرگەو مافی خۆشمە کە خۆم کاندید بکەم.

لە درێژەی چاوپێكەوتنەكەدا کە ئەمڕۆ بڵاودەکرێتەوە ناوبراو وەڵامی چەندین پرسی تایبەت بە پێشمەرگە و خەرجكردنی مووچەكانیان لەلایەن بەغداوە دەداتەوە.

 

پ: رێباز



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure