رێكخراوى به‌در كێشه‌ى تێكه‌وت

هەواڵ / عێراق :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 410‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

كێشه‌ ده‌كه‌وێته‌ رێكخراوى به‌در-ه‌وە كه‌ له‌لایه‌ن هادى عامرییه‌وه‌ سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێت كه‌ هاوكات سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى فه‌تحه‌ كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ دیارترین هاوپه‌یمانێتیه‌ شیعه‌كان له‌عێراقدا.


 له‌ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابردوودا خۆپیشاندانى به‌شێك له‌ ئه‌ندامانى پێشوى رێكخراوى به‌در بۆ به‌رده‌م باره‌گایه‌كى ئه‌و رێكخراوه‌ له‌ به‌غداى پایته‌خت بووه‌ پرسێكى گه‌رم له‌ عێراق.

ئه‌و خۆپیشاندانه‌ى ئه‌ندامه‌كانى پێشوى رێكخراوى به‌در بۆ داواكردنى مافه‌كانیان بوو كه‌ تیایدا دروشمیان له‌دژى هادى عامرى به‌زركرده‌وه‌.

رۆژنامه‌ى شه‌رقولئه‌وسه‌ت له‌ ژماره‌ى ئه‌مڕۆیدا (سێشه‌ممه‌ 16ى نیسانى 2019) به‌ پشتبه‌ستن به‌ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى نێو رێكخراوى به‌در ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌ كه‌ ناڕازییه‌كانى رێكخراوى به‌در سێ پۆلن كه‌ ئێستا نارازیین له‌وه‌ى مافى داراییان وه‌رنه‌گرتووه‌ كه‌ به‌شێكیان ده‌خرێنه‌ نێو هێزه‌ سه‌ربازیه‌ فه‌رمییه‌كانه‌وه‌ و به‌شێكیشیان ئه‌وانه‌ن كه‌ له‌دواى ساڵى 2003 له‌ ئێران نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌و به‌شێكى تریشی له‌ئه‌وانه‌ن كه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ ده‌زگاكانى رژێمى پێشووه‌وه‌ هه‌بووه‌.

 تائێستا به‌فه‌رمى رێكخراوى به‌در هیچ راگه‌یاندراوێكی فه‌رمى نه‌بووه‌ له‌سه‌ر ئه‌و خۆپیشاندانانه‌، به‌ڵام هادى عامرى دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له‌به‌یاننامه‌یه‌كى كورتدا داواى له‌ عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیران كرد كه‌ داواكارى ئه‌ندامه‌كانیان جێبه‌جێبكات و وتیشى:" پێویسته‌ داواكارى ره‌واى ئه‌و ئه‌ندامانه‌ى به‌در له‌وانه‌ جیا بكرێته‌وه‌ كه‌ ده‌یانه‌وێت له‌  ئاوى لێڵدا ڕاو بكه‌ن".

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ یه‌كێك له‌ سه‌رپه‌رشتیارانه‌ى خۆپیشاندانه‌ كه‌ ناوى  ئه‌بو مسته‌فا كازمییه‌ له‌ یاداشتێكى ده‌نگیدا بۆ سه‌رۆك وه‌زیران ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات كه‌ به‌ چى مافێك هادى عامرى فه‌رمانى گرتن به‌ به‌شێك له‌ خۆپیشانده‌ران ده‌رده‌كات كه‌ داواى مافه‌كانیان ده‌كه‌ن.

 داڕشتنه‌وه‌ :هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure