رێژەی سەوزایی لەهەرێم ئاشکرا کرا

هەواڵ / کوردستان :: 16/04/2019‌ :: 421‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، نوسینگه‌ى هه‌ولێر

به‌پێى ئاماره‌كانى ده‌سته‌ى ژینگه‌ى هه‌رێمى كوردستان، رێژه‌ى سه‌وزایى له‌ هه‌رێم  13%یە، له‌ كاتێكدا به‌پێى ستاندارده‌ جیهانییه‌كان نابێت ئه‌و رێژه‌یه‌ له‌ 20% كه‌متربێت.

به‌پێى ئاماره‌كانى ده‌سته‌ى چاككردن و پاراستنى ژینگه‌ى هه‌رێم كه‌ ده‌ست دواڕۆژ كه‌وتووه‌: رێژه‌ى سه‌وزایى له‌ هه‌رێمى كوردستان له‌ 13% تێپه‌ڕنه‌كات و له‌و رێژه‌یه‌ش پارێزگاى سلێمانى 13.30% رێژه‌ى سه‌وزایى به‌رده‌كه‌وێت، هه‌ولێر 12.20%، دهۆك 12.50% به‌مه‌ش رێژه‌ى سه‌وزایى به‌ گشتى 13%یە.

هه‌ر به‌پێى ئاماره‌كانی ئه‌و ده‌سته‌یه‌: له‌ كۆى 40 هه‌زار كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌ى ڕووبه‌رى هه‌رێمى كوردستان، ته‌نیا 5 هه‌زار و 200 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌ سه‌وزاییه‌، به‌جۆرێك رێژه‌ى سه‌وزایى باخچه‌كان  ده‌كاته‌ (7 %)ى سه‌وزایى گشتى، رێژه‌ى سه‌وزایى ماڵ و باڵه‌خانه‌ و نه‌خۆشخانه‌ و شوێنه‌كانى دیكه‌ به‌ له‌ 3% ده‌خه‌مڵێنرێت، هه‌رچى رێژه‌ى سه‌وزایى شۆسته‌ و شه‌قامه‌كانه‌ به‌رێژه‌ى 3% ده‌خه‌مه‌ڵێنرێت.

به‌پێى ئاماره‌كانى ده‌سته‌ى چاككردن و پاراستنى ژینگه‌، به‌هۆى به‌رده‌وامی قه‌یرانى دارایى له‌ ماوه‌ى چوار ساڵى رابردوودا رێژه‌ى گەشەی سه‌وزایى  له‌ سه‌دا 0.5% بووه‌ و ڕووبه‌رى هه‌ر 10 مه‌تر دووجاش كه‌متر له‌ یه‌ك دارى به‌رده‌كه‌وێت.

ئه‌و ده‌سته‌یه‌ ئاشكراشیكردوه‌: بۆئه‌وه‌ى رێژه‌ى سه‌وزایى بگاته‌ ئاستى ستاندارده‌ جیهانییه‌كان پێویسته‌ ڕووبه‌رى سه‌وزایى هه‌رێمى كوردستان له‌ 5 هه‌زار و 200 كیلۆمه‌تر دووجاوە به‌رزبكرێته‌وه‌ بۆ 10 هه‌زار كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌.

ده‌سته‌ى پاراستن و چاككردنى ژینگه‌ى هه‌رێمى كوردستان زۆربوونى پڕۆژه‌كانى نشته‌جێبوون و  نه‌بوونی پشتێنه‌ى سه‌وزایی بۆ شارى هه‌ولێر، كاریگه‌رى زۆری هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئاستى رێژه‌ى سه‌وزایى له‌ پارێزگاكان.

پ: چ.ع

 بڵاوكردنه‌وه‌:هـ.ق

 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure