مانگرتن دژ به‌ دواكه‌وتنى مووچه‌ ده‌ستیپێكرد

هەواڵ / کوردستان :: 16/04/2019‌ :: 6550‌ جار بینراوە

تاگ :: كوردستانى

دواڕۆژ
 به‌یانى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 16ى نیسانى 2019  فه‌رمانبه‌ر و مامۆستایانى چه‌ند كۆلێژێكى زانكۆى سلێمانى مانگرتنیان ده‌ستپێكرد به‌رانبه‌ر به‌ دواكه‌وتنى مووچه‌كانیان.

 

یاسین رشید، فەرمانبەر لە زانکۆی سلێمانی بە دواڕۆژی راگەیاند: ئەمڕۆ مانگرتنمان لە کارەکانمان راگەیاندووە، وەک ناڕەزایەتیەک لەبەرامبەر دواکەوتنی موچەکانمان کە 33 رۆژە دابەشنەکراوە.

ئەو فەرمانبەرە باسی لەوەشکرد: وا نزیکدەبینەوە لە مانگی ئایار هێشتا موچەی مانگی کانوونی دووەممان وەرنەگرتووە، لەگەڵ ئەوەشدا کاتی دەواممان زیادکراوە کە لە ئێستادا بۆتە پێنج رۆژ لە هەفتەیەکدا لە کاتژمێر(8:30- 2:30).

یاسین رەشید جەختیلەوەشکردەوە: سبەی پشووە، بەڵام گەر رۆژی پێنجشەممە و موچەکانمان پێنەدرێت لە مانگرتن بەردەوام دەبین.

پێشتر دواڕۆژ لە بەدواداچوونێکدا هۆکاری دواکەوتنی موچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی خوێندنی باڵای ئاشکرا کرد

    پێداچوونه‌وه‌:هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure