پارەی مووچە لە بەغداوە دەگاتە هەرێم

هەواڵ / کوردستان :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 60053‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

 

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق لەسەر گەیشتنی پارەی مووچە بۆ هەرێم روونکردنەوە دەدات.

 

بەهۆی ئەوەی پارەی مووچە لە بەغداوە نەگەیشتووەتە هەرێم دابەشکردنی مووچە لە هەرێم بە سستی دەڕوات ئەمەش ناڕەزایی لێکەوتەوە و (ئەمڕۆ دووشەممە 15ی نیسانی 2019) بایکۆت لە زانکۆی سلێمانی کۆلێژی زانست راگەیەندرا.

 

هاوکات سەرچاوەیەکی بەرپرس لە وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت: لە دوو رۆژی داهاتوودا پارەی مووچە لە بەغداوە دەگاتە هەرێم و دابەشکردنی مووچە خێراتر دەکرێت.

 

بەهۆی نەبوونی پارەوە لە بانکەکانی هەرێمی کوردستان وەزارەتی دارایی نەیتوانیوە مووچە بە خێرایی دابەش بکات و تاوەکو ئێستا مووچەی وەزارەتی خوێندنی باڵای دابەشنەکردووە و تەنیا ئەو وەزارەتانە دابەشدەکات کە پارەیەکی کەمیان بۆ دابەشکردنی مووچە دەوێت.

 

ئا/ رێباز

بڵاوکردنەوە: ک .س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure