وێنە: کەنیسەیەک لە پاریس گڕی گرت

هەواڵ / جیهان :: 15/04/2019‌ :: 326‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

 

کەنیسەی نۆتەردام لە پاریس گڕی گرت و تیمەکانی ئاگر کوژێنەوە سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن.

 

بەپێی هەواڵێکی کەناڵی سکای نیوزی بریتانی، هۆکاری ئاگر کەوتنەوەکە ئاشکرانەکراوە و لە ئێستاشدا تیمی ئاگر کوژێنەوەی پاریس سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن.

ئاماژە بەوەش دەکات: پۆلیسی شارەکەش وەکو رووداوێکی ئاسایی مامەڵە لەگەڵ رووداوەکەدا دەکەن.

کەنیسەی نۆتەردام، مێژووەکەی بۆ سەدەی 12ی زاینی دەگەڕێتەوە و بەوە بەناوبانگە لە رۆمانەکەی ڤیکتۆر هۆگۆدا (قەمبورەکەی نۆتەردام) ناوی هاتووە و ساڵانە ملیۆنان گەشتیار رووی تێدەکەن.

 

 

 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure