"40 ملیار دیناری شه‌قامی 100 مه‌تری سلێمانی كه‌مكرایه‌وه‌"

هەواڵ / کوردستان :: 15/04/2019‌ :: 251‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

ئه‌ندامێكی لیژنەی پلان و پڕۆژەکان له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاى سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت: ھەرچەندە بڕی تەرخانکردنی پاره‌ بۆ شه‌قامی 100 مه‌تری سلێمانی بۆ ساڵی 2019 بڕی 90 ملیار دیناربوو، بەڵام کەمکراوەتەوە بۆ 50 ملیار دینار، واتا بڕی 40 ملیار دیناری لێکەمکرایەوە!".


رێكه‌وت زه‌كی ئه‌ندامێكی لیژنەی پلان و پڕۆژەکان له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاى سلێمانی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكرده‌وه‌: وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی ھەرێم بەنوسراوی ژمارە 3119 لە 2018/12/26 بڕی تەرخانکراوی پرۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی دیاریکردووە بە 90 ملیار دینار بۆ ساڵی 2019 لەکۆی نزیکەی 470 ملیار دیناری سەرجەمی تێچووی پرۆژەکە.

وتوویه‌تی: "سەرەتا بڕیاربوو لەکۆتایی مانگی ئـازار پرۆژەکە دەستپێبکات، بێگومان دوای ئـەوەی تەمویلی بۆ بکرێت لەلایەن وەزارەتی داراییەوە، بەڵام بەداخەوە گەشتینە ناوەڕاستی مانگی نیسان و ھێشتا تەمویلی پرۆژەکە نەکراوە، لەوەش زیاتر کە مایەی نیگەرانییە ھەرچەندە بڕی تەرخانکردنەکەی بۆ ساڵی 2019، 90 ملیار دینار بوو، بەڵام کەمکراوەتەوە بۆ 50 ملیار دینار لەمساڵدا، واتا بڕی 40 ملیار دیناری لێ کەمکراوه‌ته‌وه‌!!".

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد

 بڵاوكردنه‌وه‌:هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure