دواڕۆژ هۆكاری دواکەوتنی دابەشكردنی مووچە ئاشكرادەكات

هەواڵ / کوردستان :: 15/04/2019‌ :: 14843‌ جار بینراوە

تاگ :: موچە

دواڕۆژ

بەپێی بەدواداچوونێكی دواڕۆژ هۆكاری سست دابەشكردنی مووچە دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی سیویلە ( پاره‌) ى پێویست لەبەردەست وەزارەتی دارایی و ئابووری هه‌رێم ئه‌مه‌ش به‌هۆى ئه‌وه‌ى تاوەكو ئێستا بەغدا به‌شه‌ بودجه‌ى هه‌رێم و پاره‌ى پێشمەرگەی نه‌ناردووه‌.


لە حەوتی ئەم مانگە (نیسان) دەست بە دابەشكردنی مووچە كرا، بەڵام تاوەكو ئێستا تەنها مووچەی وەزارەته‌كانى (پێشمەرگە، تەندروستی، دارایی و ئابووری، پەروەردە و كار و كاروباری كۆمەڵایەتی) لەگەڵ ئەنجوومەنی دادوەری و خاوەن پێداویستیە تایبەتەكان و كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان دابەشكراوە.

لە بەدواداچوونێكی دواڕۆژ-دا دەركەوتووە كە ئەو مووچه‌یه‌ى تائێستا دابەشكراوە بڕه‌ پاره‌كه‌ى لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتیەكان نێردراوە كە 378 ملیار دینار بووە لەگەڵ هەندێك پارەی تری بەردەست وەزارەتی دارایی و ئابووری كە وەك سیولە لە بانكەكان هەبووە.

لە ئێستاشدا كە ناردنی 272 ملیار دیناری پێشمەرگە لەگەڵ 453 ملیار مانگی نیسان (پشكی هەرێم لە بودجەی عێراق 2019) بڕیاری له‌سه‌ر دراوە، بەڵام پارەكە نەگەیشتۆتە وەزارەتی دارایی و ئابووری هه‌رێم بۆیە دابەشكردنی مووچە بە سستی بەڕێوەدەچێت.

هه‌ر به‌وهۆكاره‌ جگه‌ له‌ سست به‌ڕێوه‌چوونى دابه‌شكردنى مووچه‌، گۆڕانكارى به‌سه‌ر ریزبه‌ندى دابه‌شكردنى مووچه‌دا هاتووه‌ و هه‌ندێك وه‌زاره‌ت (وه‌ك وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا) دابه‌شكردنى مووچه‌یان دواخراوه‌ و له‌ به‌رامبه‌ردا هه‌ندێكى تر هێنراونه‌ته‌ پێشه‌وه‌.

دواڕۆژ زانیویەتی كە پێده‌چێت دابەشكردنی لە چەند رۆژی داهاتوودا خێرا بكرێتەوە ئەمەش دوای گەیشتنی پارەی بەغدا و بە نزیكبوونەوە لە كۆتایی مانگ مووچەی سەرجەم وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌كان دابەشدەكرێت.

پێداچونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure