وێنە: یەکەمین پێشانگای تەکنەلۆجی لە کوردستان كرایه‌وه‌

هەواڵ / زانست :: 15/04/2019‌ :: 281‌ جار بینراوە

تاگ :: زانست

دواڕۆژ، هانا چۆمانی

یەکەمین پێشانگای تەکنەلۆجی لە کوردستان تایبه‌ت به‌ كه‌لوپه‌ل و بەرهەمی ناوخۆیی و بیانی كرایه‌وه‌ و بڕیارە سێ رۆژ بەردەوام بێت.


(ئەمڕۆ دووشەممە 15ی نیسانی 2019) یەکەمین پێشانگای تەکنەلۆجی لە کوردستان لە هۆڵی شەهید سەعد عه‌بدوڵا له‌ هه‌ولێر كرایه‌وه‌.

زیاتر لە 50 کۆمپانیای ناوخۆیی و جیهانی بواری تەکنۆلۆجیا لە پێشانگای HITEX بەشدارن و تیایدا کەلوپەل و بەرهەمی ناوخۆیی و بیانی تایبەت بە تەکنۆلۆجیای سەردەم نمایشدەکرێن. 

زیاتر لە 50 خوێندکاری خۆبەخش سەرپەرشتی بەڕێوەچوونی پێشانگاکە دەکەن.

پێداچونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە