مافى مرۆڤ: مادده‌ى به‌سه‌رچوو به‌سه‌ر ئاواره‌بووانى كه‌مپى شێخان دابه‌شكراوه‌

هەواڵ / عێراق :: 15/04/2019‌ :: 162‌ جار بینراوە
60 هه‌زار ئاواره‌ى تیایه‌

دواڕۆژ

كۆمسیۆنى باڵاى مافه‌كانى مرۆڤ رایده‌گه‌یه‌نێت: وه‌زاره‌تى كۆچ و كۆچبه‌ران داوده‌رمانى به‌سه‌رچووى به‌سه‌ر كه‌مپى ئاواره‌بووان له‌ قه‌زاى شێخان دابه‌شكردووه‌.


هێمن باجه‌لان، ئه‌ندامى كۆمسیۆنى باڵاى مافه‌كانى مرۆڤى عێراق (ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 15ى نیسانى 2019) له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: له‌میانه‌ى به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى مه‌یدانى كه‌مپى شێخان كه‌ ژماره‌ى ئاواره‌بووان تیایدا زیاتره‌ له‌ 60 هه‌زاره‌ بۆمان ده‌ركه‌وت وه‌زاره‌تى كۆچ و كۆچبه‌ران داوده‌رمانى به‌سه‌رچووى به‌سه‌ر ئاواره‌بوواندا دابه‌شكردووه‌.

باجه‌لان رونیشیكردوه‌ته‌وه‌: چاویان به‌ سه‌ردار شێخ یه‌حیا، قایمقامى شێخان كه‌وتووه‌ و تیایدا ئاماژه‌ى به‌و ئاسته‌نگانه‌ كردووه‌ كه‌ رووبه‌ڕووى ده‌بنه‌وه‌ له‌كاتى پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارى به‌ خێزانه‌ ئاواره‌بووه‌كان.

كه‌مپى ئاواره‌بووان له‌ شێخان، یه‌كێك له‌و كه‌مپانه‌ى له‌ پارێزگاى دهۆك تایبه‌ت به‌ ئاواربووان دروستكراوه‌ و زیاتر له‌ 60 هه‌زار ئاواره‌ى پارێزگاى موسڵ و قه‌زاى شه‌نگال له‌خۆده‌گرێت به‌سه‌ر چوار خێوه‌تدا دابه‌شكراوه‌.

ئه‌و كۆمسیاره‌ داواشى له‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد پێداویستى ئاواره‌بووان له‌ كه‌مپه‌كاندا دابینبكه‌ن.

قەزای شێخان سه‌ر به‌ پارێزگای دھۆک-ه‌ و ناوەندەکەی شاری شێخانە و له‌ پێنج ناحیە پێکھاتووە كه‌ بریتین له‌: (ئەتروش، باعەدرێ، زیلکان، شێخان و قەسرۆک).

ئا: شیروان شه‌ریف

بڵاوکردنەوە: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure