كه‌نه‌دا: گروپێک پلانیان دانابوو هێرش بكه‌نه‌سه‌ر 16 مزگه‌وت

هەواڵ / جیهان :: 15/04/2019‌ :: 193‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

سایتى vice.comی کەنەدى، بڵاویكرده‌وه‌: دواى هه‌شت مانگ لە لێکۆڵینەوەو بەدواداچوون، حکومەتى كه‌نه‌دا گروپێکى راستڕەوى توندڕەوی ئاشکراکرد کە ئامانجیان هەڵگرتنى چەک بووە دژى موسوڵمانەکانى ئەو وڵاتە.


به‌پێی ئه‌و سایته‌ كه‌نه‌دیه‌ "ئه‌و گروپە ناوى لەخۆى ناوە (3%) و کەسێکى توندڕەو بە ناوى (رۆبەرت ویلینگ) سەرکردایەتى دەکات".

لەوبارەیەوە ویلینگ وتوویه‌تی: "گروپەکەمان لە ساڵى 2015 دروستكردووه‌و ناوەکەشى لەو زانیارییانە وەرگیراوە کە دەوترێت، 3%ى هاووڵاتییە ئەمریکییەکان بەمەبەستى بەدەستهێنانى سەربەخۆیی وڵاتەکەیان دژى بریتانیا جەنگاون".

ئەوەشى خستووه‌تەڕوو: کە گروپەکەیان لە 600 هەزار ئەندامى چەکدار پێکهاتووەو لە کەرتى ئەلبرتا نیشتەجێ بوون و لەکاتى گونجاودا دژى موسڵمانەکان ده‌ست به‌ جوڵه‌ ده‌كه‌ن و لەئێستادا چاودێرى 16 مزگەوت دەکەن کە پێیانوایە گروپى ئیسلامى توندڕەو پێدەگەیه‌نن.

و: ئاکۆ زەنگەنە
پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد

 بڵاوكردنه‌وه‌:هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure