سبه‌ى ئه‌م وه‌زاره‌ته‌ مووچه‌ وه‌رده‌گرێت

هەواڵ / کوردستانی :: 15/04/2019‌ :: 23724‌ جار بینراوە

تاگ :: موچە

دواڕۆژ، ئاریان عه‌لی

بڕیاره‌ سبه‌ى سێشه‌ممه‌ 16ى نیسانى 2019 مووچه‌ى مانگى كانونى دووه‌مى فه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌تێك دابه‌شبكرێت.


سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌ وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوریه‌وه‌ كه‌ نه‌یویست ناوى بڵاوبكرێته‌وه‌ به‌ دواڕۆژى وت: "سبه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى وەزارەتی دادى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دابه‌شده‌كرێت".

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى و موچه‌ى كه‌مئه‌ندامانیش دابه‌شكران.

پێداچوونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف
 بڵاوكردنه‌وه‌ : هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure