هەواری شار
پیسکردنی ژینگە و هەزار و یەک قسە

هەواڵ / چاوی تۆ :: 15/04/2019‌ :: 204‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

ئەم وێنانەی کەدەیبینن پاشماوەی تەنها چەند کاتژمێرێک مانەوەی کۆمەڵێک خوێندکاری چەند بەشێکی کەمی پەیمانگایەکی دیاریکراوی شاری سلێمانین.


بەڕاستی جێی شەرمن ئەم وێنانە

بە یەکێک لە پاکەوانەکانم وت ئێرە کێ وا پیسیکردووە؟

وتی "وەڵا ئەم مودەرەجە ڕۆمانیە جوانە تەلەبەی دوو بەشی فڵان پەیمانگای سلێمانی وایان لێکردووە، کە بەحساب شەهادە دارن!، دوای تەواو کردنی خوێندن هاتبون وێنە بگرن و بڵێین شەهادەمان وەرگرتووە! کەچی ئاوا پیسیان کرد و ڕۆشتن!".

بەڕاستی شەرمە، خوێندکاری زانکۆ و پەیمانگا بیت کەچی ئەونە ئاستی ڕۆشنبیریت نزم بێت نەتوانیت ئەو شوێنەی خزمەتت ئەکات پاکی بکەیتەوە بەو شێوەیە پیسی بکەیت و ئەرکەکە بۆ هەندێک پاکەوانی زەحمەت کێشی بەتەمەن جێبهێڵیت!

ئێمە هەمیشە ڕەخنە لە حکومەت و حیزبەکان دەگرین کە ئەم وڵاتەیان غەرقی گەندەڵی و پیسێتی سیاسەتکردووە، بەڵام زۆر کات خۆشمان بەشێکین لەو پیسکردنە.

پاراستنی ژینگە، ئەرک و ئەخلاقە
ئامادەکردنی: هۆرڤان رەفعەت



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure