كۆنگره‌ى یەکێتی مامۆستایان دواخرا

هەواڵ / کوردستان :: 15/04/2019‌ :: 236‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار

جێگرى سه‌رۆكى یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: به‌هۆى رێكنه‌كه‌وتنى ناوخۆیى و بارودۆخى كوردستان، جارێكى دیكه‌ كۆنگره‌ى یه‌كێتى مامۆستایان بۆ مانگى تشرینى یه‌كه‌می ئەمساڵ دواخرا.


(ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 15ى نیسان) ئەحمەد گەرمیانی، سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بە دواڕۆژى راگەیاند: به‌هۆى رێكنەكەوتنی ناوخۆیی یه‌كێتییه‌كه‌ و بارودۆخی سیاسی هەرێم، كاتى به‌ستنى كۆنگره‌ بۆ مانگى تشرینى یه‌كه‌مى 2019  دواخرا.

یەكێتی مامۆستایانی كوردستان، بڕیاریداوه‌ نوێكردنه‌وه‌ى ناسنامه‌ى مامۆستایان تاوه‌كو مانگى ئاب به‌رده‌وامێت، هه‌روه‌ها سەرجەم مامۆستایانی گرێبەست دەتوانن داوای ئەندامیەتی لە یەكێتییەكەدا بكەن.

ماوه‌ى زیاتر له‌ دوو ساڵه‌، كۆنگره‌ى یه‌كێتى مامۆستایان دواكه‌وتووه‌ و له‌ سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵ بڕیاریدا له‌ حوزه‌یرانى ئه‌مساڵ كۆنگره‌ بكرێت، به‌ڵام ئه‌مڕۆ بڕیاردرا بۆ ماوه‌ى شه‌ش مانگى دیكه‌ دوابخرێت.

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە