یه‌كه‌مەکانی زانکۆ و پەیمانگه‌كان داوای دامه‌زراندن ده‌كه‌ن

هەواڵ / کوردستان :: 15/04/2019‌ :: 214‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 

ژماره‌یه‌ك یه‌كه‌می زانکۆ و پەیمانگه‌كانی 2017-2018 گردبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا و داواده‌كه‌ن حكومه‌ت له‌ كابینه‌ی نۆیه‌مدا بڕیاری دامه‌زراندنیان بدات كه‌ ژماره‌یان زیاتر له‌ چوار هه‌زار خوێندكاره‌. 

كاروان عه‌لی، نوێنه‌ری ده‌رچووە یه‌كه‌مه‌كانی ساڵی 2017-2018 له‌ كاتی گردبوونه‌وەكه‌ به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ 23یه‌مین گردبوونه‌وه‌ و خۆپیشاندانیان ئه‌نجامداوه‌ له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا كه‌ تێیدا داواده‌كه‌ن دامه‌زراندن بۆ خوێندكاره‌ یه‌كه‌مه‌كانی ساڵانی 2015-2016، 2016-2017،2017-2018 ده‌ستپێبكات. 

وتیشی: "نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌ڕێگه‌ی یاداشتێكه‌وه‌ كه‌ ئاڕاسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كراوه‌ داوامان كردوه‌ به‌ بڕیارێك حكومه‌ت ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دامه‌زراندنی ئه‌و چوار هه‌زار و 157 یەکەمە بدات، چونكه‌ ئاگادارین لێره‌ و له‌وێ خه‌ڵكانێك داده‌مه‌زرێن كه‌ واسته‌یان هه‌یه‌ و به‌مش سته‌مێكی گه‌وره‌ له‌ ده‌رچووانی زانكۆ و په‌یمانگەكان ده‌كرێت. 
  
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: له‌ یاداشته‌كه‌دا داوایان كردوه‌ دامه‌زراندن به‌ یاسا بكرێت نه‌ك به‌ بڕیار دامه‌زراندن بوه‌ستێنرێت و ده‌شیانه‌وێت دڵنیابن كه‌ له‌ كابینه‌ی داهاتوودا داده‌مه‌زرێن گه‌رنا خۆپیشاندانی گه‌وره‌تر ئه‌نجامده‌ده‌ن.

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە