چەندین کەرتی حکومی لە هەرێم بە تایبەتی دەکرێن

هەواڵ / ئابوری :: 15/04/2019‌ :: 10141‌ جار بینراوە

تاگ :: ئابوری

دواڕۆژ

ئەندامێکی ئەنجومەنی باڵای وەبەرهێنانی هەرێم رایگەیاند: کە حکومەتی هەرێم لە پلانیدایە چەند کەرتێکی حکومی بداتە کەرتی تایبەت.

یاسین مەحمود، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای وەبەرهێنانی هەرێم بە دواڕۆژی راگەیاند: کە لە کۆبونەوەی رابردووی ئەنجومەنەکە ئەوەیان پێ راگەیەنراوە کە حکومەت دەیەوێت، کەرتەکانی خوێندن، تەندروستی، کارەبا و رێگەوبان بە تەواوەتی بداتە کەرتی تایبەت.

وتیشی: "ئەگەرچی پێدانی ئەو کەرتانە بە کەرتی تایبەت سودی هەیە، بەڵام دەبێت بە پلانی گونجاو بێت و حکومەت بەسەریدا چاودێر بێت".

ئەوەشی وت: "جەمسەرەکانی ئابوری بەگشتی لە ئێستادا بە تەواوەتی لە کۆنترۆڵی کەرتی گشتیدا نەماوە و کەرتی تایبەت هەموو جەمسەر و جومگەکانی کۆنترۆڵکردوە، بەجۆرێک کە وەبەرهێن هەیە لە پرۆژەی وەبەرهێنانەکەیدا وەک قایمقام و بەرپرسی یەکەم مامەڵە دەکات، ئەمەش کارێکی خراپە و نابێت کەرتی گشتی کۆنترۆڵی نەمێنێت، بەڵکو دەبێت هەنگاوەکان بە پلانی گونجاو و یاسای مۆدێرن ئەنجامبدرێن".

بڵاوکردنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە