جەواد زەیف: ئیدارەی ترەمپ ٧ ترلیۆن دۆلاری بەگەمژەیی بەهەدەر داوە

هەواڵ / ئابوری :: 15/04/2019‌ :: 175‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە تویتێکدا نوسیویەتی "ئەو ململانێیەی لەناوچەکەمان روودەدات، پەیوەندی بە پارەوە نییە".

 

زەریف دەشڵێت: "سەرۆکی ئەمریکا دانی بەوەدا ناوە، کە نزیکەی ٧ ترلیۆن دۆلاری لێرە سەرفکردووە، بەڵام دۆخی ناوچەکە هەر بەئاڵۆزیی و وەك خۆی ماوەتەوە".

 

وتیشی:"ئەوانەی نەتانیاهۆ بە پێشەنگی خۆیان دەزانن گەمژەن، چونکە هەمیشە لەخزمەتیدان و داهاتی گشتی وڵاتەکەیان بەگەمژەیی بە فیڕۆ دەدەن و خۆشیان باش دەزانن کە ئەنجامی ئەو گەمژەییانەیان وەك ئەوە نابێ كە بەدڵی خۆیان بێت".

 

پێشتر دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رۆژی ٨ی ئەم مانگە سوپای پاسدارانی ئێرانی خستە لیستی رێکخراوە تیرۆڕستییەکانەوە كە ئەوە یەكەمجارە لەمێژووی ئەمریكادا سوپایەكی جیاواز لەوڵاتێكی جیاواز بخرێتە لیستی تیرۆرەوە.


وە: ئاکۆ زەنگەنە
داڕشتنەوە: ئارام غەفور 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure