جوتیارانى هه‌رێم یاداشتێكى ناڕه‌زایی ئاڕاسته‌ى به‌غدا ده‌كه‌ن

هەواڵ / کوردستان :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 140‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، زریان محه‌مه‌د


لقی سلێمانی یه‌کێتی جوتیاران نیگه‌رانه‌ له‌و بڕه‌ گه‌نمه‌ی که‌ دیاریکراوه‌ بۆ ئه‌مساڵ و بڕیارە له‌جوتیارانی کوردستان وه‌ربگیرێت و یاداشتێكى ناڕه‌زایی ئاڕاسته‌ى به‌غدا ده‌كه‌ن.

خه‌سره‌و شه‌وکه‌ت، سه‌رۆکی لقی سلێمانی یه‌کێتی جوتیاران به‌دواڕۆژی وت: "ئه‌و بڕه‌ گه‌نمه‌ی که‌دیاریکراوه‌ له‌جوتیاران وه‌ربگیرێت بۆ ئه‌مساڵ به‌لای ئێمه‌وه‌ زۆر که‌مه‌ و مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یاداشتی ناڕه‌زایی به‌رزکردۆته‌وه‌ که ‌ئاڕاسته‌ی سه‌رۆکی په‌رله‌مان و سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌ني  وەزیرانی عێراق و وه‌زاره‌تی کشتوکاڵی ناوەند كراوە بۆ زیادکردنی ئه‌و بڕه‌".

وتیشی: "ئه‌و بڕه‌ی دیاریکراوه‌ له‌ 30% بۆ هه‌رێمە و ‌ده‌کاته‌ 340 هه‌زار تۆن که‌ ئه‌م بڕه‌ زۆر که‌مه‌ و ئێمه‌ پێشبینیده‌که‌ین بڕی به‌رهه‌مهێنانی گه‌نم بۆ ئه‌مساڵ زۆر زۆر بێت".

سه‌رۆکی لقی سلێمانی یه‌کێتی جوتیاران ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئێمه‌ بێهیواین لەوەی ‌بتواندرێت ئه‌و بڕه‌ زیاد بکرێت، چونکه‌ پێشتر له‌سه‌ر ئه‌و (30%)یە‌ واژۆ کراوه‌.

جه‌ختیکرده‌وه‌، دیاریکردنی ئه‌و بڕه‌ گه‌نمه‌ له‌لایه‌ن حکومه‌تی عێراقه‌وه‌ له‌سه‌ر بناغه‌ی ساڵه‌کانی 2017 و 2018 بووه‌ که‌ به‌هۆی ڕه‌وشه‌که‌وه‌ جوتیاران گه‌نمه‌کانیان ده‌فرۆشت و بازر‌گانانی عێراق ده‌یانبرد و له‌وێ به‌ حکومه‌تیان ده‌فرۆشته‌وه‌.

پێداچوونەوە: ئارام غەفور 

بڵاوکردنەوە:هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە