دەربارەی کەشوهەوای سبەی کەشناسی هۆشداریدەدات

هەواڵ / کوردستان :: 15/04/2019‌ :: 6581‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

بەڕێوبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایدەگەیەنێت: شەپۆلێکی بارانبارین هەرێم دەگرێتەوە و تا رۆژی دواتر بەردەوام دەبێت.

 

بەڕێوبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، (ئەمڕۆ دووشەممە 15ی نیسان) لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردۆتەوە: سبەی سێشەممە شەپۆلێکی نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست روو لە ناوچەکانمان دەکات.

 

رونیشیکردۆتەوە: کاریگەری شەپۆلەکە سەرەتا لە پارێزگای دهۆکەوە دەستپێدەکات و دواتر دەگوازرێتەوە بۆ ناوچەکانی دیکە.

 

کاریگەری ئەم شەپۆلە تا رۆژی چوارشەممە دەمێنێتەوە و دواتر لاواز دەبێت و باران بە شێوەی بچڕ بچڕ لە سنوری پارێزگای دهۆک دەبارێت.

ئا:ئەڤین

بڵاوکردنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure