دوای 12 کاتژمێر لە ونبوونی تەرمی هاووڵاتییەک دۆزرایەوە

هەواڵ / کوردستان :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 13404‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، محەمەد مستەفا


پێشنیوەڕۆی (ئەمڕۆ دووشەممە 15 ی نیسانی 2019)، تەرمی هاووڵاتییەک لە سنوری قەزای پشدەر دۆزرایەوە کە ماوەی 12 کاتژمێر بوو بێسەر و شوێن بوو.

 

عوسمان حەمەد، جێگری بەڕێوبەری نەخۆشخانەی قەڵادزێ بە دواڕۆژی راگەیاند: پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی هاووڵاتییەکی دانیشتوی قەڵادزێ بەناوی (س ، ع) گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی گشتی شەهیدانی قەڵادزێ کە ئەو تەرمە لە نزیک (چۆمی خاس)ی قەزای پشدەر دۆزرابوەوە.

 

وتیشی: "قوربانییەکە تەمەنی 50 ساڵە و بەگوێرەی وتەی کەسوکارەکەی، ماوەی زیاتر لە 12 کاتژمێر بێسەر و شوێن بووە، هاوکات چەندین برینی جێ چەقۆ لەسەر جەستەی هەیە".

 

باسی لەوەشکرد: لە ئێستادا پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە لە ڕووداوەکە و تەرمەکەشی لە پزیشکی داد، توێکاری پزیشکی بۆ دەکرێت.

پێداچوونەوە: ئارام غەفور

بڵاوکردنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە