ئاسایشى سلێمانى ده‌ستگیرکردن و سزادانی پێنج کەسی راگەیاند

هەواڵ / کوردستان :: 15/04/2019‌ :: 127‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هۆگر كه‌مال

ئاسایشى سلێمانى ده‌ستگیركردنى پێنج كه‌س به‌هۆى به‌كارهێنان و بازرگانیكردن به‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانه‌وه‌ راده‌گه‌یه‌نێت كه‌ دواتر له‌لایه‌ن دادگاوه‌ سزادراون.

ڕزگار ئه‌حمه‌د، لێپرسراوى راگه‌یاندنى ئاسایشى سلێمانى، به‌ دواڕۆژى وت: "هێزه‌كانمان توانیان له‌ رۆژانی  13ی حوزەیرانی 2018 تا رۆژی  10ی کانونی دووەمی 2019 به‌بڕیاری دادوه‌ر له‌ پارێزگای سلێمانی پێنج كه‌س ده‌ستگیر بكه‌ن كه‌ به‌پێی مادده‌ی (14ی موخەدەرات) له‌لایه‌ن دادگای تاوانه‌كانی سلێمانی/2، رۆژانی 7ی نیسانی 2019  و 8ی نیسانی 2019 سزادران".

وتیشى: "هه‌ریه‌ك له‌ تاوانباران (أ، أ، ف) و (ڕ، ش، غ) و (أ، خ، م) و (ز، ص، م) و (هـ، هـ، ق) كه‌ ره‌گه‌زیان نێره‌ و ته‌مه‌نیان له‌ نێوان 20 بۆ 36 ساڵیدایه‌ و سزاى چوار كه‌سیان شه‌ش مانگ و هه‌شت مانگ و یه‌ك ساڵه‌، به‌ڵام تاوانبارێكیان به‌ چوار ساڵ زیندانى سزادراوه‌، ئه‌مه‌ جگه‌له‌وه‌ى سه‌رجه‌میان به‌ بڕى 450 هه‌زار دیناریش غەرامه‌ كراون".

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە